بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - به پیی راپورتی مالپه ری خه ندان لاهور شێخ جەنگی راشیگەیاندوە، گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە کە بەهۆی بڕیارەکەی ئەمریکا وە چاوەڕوانکراوە، بێگومان بۆ عێراقیش دەگوازرێتەوە.
بەرێوەبەری ئاژانسی پاراستن و زانیاری هەرێمی کوردستان راشیگەیاند، " هەسەدە هاوپەیمانێکی باوەڕپێکراوی ئەمریکا بوە لە شەڕی دژی داعش و ژمارەیەکی زۆر قوربانی لەو پێناوەدا داوە، بۆیە پێویستە دەستبەرداری نەبێت".
دوای ئەوەی شەوی رابردو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا پەیوەندی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و لەبارەی ناوچەی ئارام لە سوریا گفتوگۆیان کرد، کۆشکی سپی راگەیەندراوێکی بڵاویکردەوە و رایگەیاند، "بەمزوانە تورکیا ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە باکوری رۆژهەڵاتی سووریا دەستپێدەکات".
........
340